ئینگلتەراگرنگترین

مان یوبایتد یاریزانێکی گرانبەهای لە لایپزیگ کردووەتە ئامانجی ئەم زستانەی

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچیستەر یونایتد خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گرانبەها ئامادە دەکات و ئەم زستانە هاندەرانی یانەکە بە هێنانی ئەستێرەیکی بۆندسلیگا دڵخۆش بکەن.

مان یو لە گواستنەوەکانی هاوینی رابردوو پێنج گرێبەستی ئەنجام دا کە یەکێکیان لە هێڵی هێرشبەری بوو ئەویش جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی بوو لە یانەی بایرن میونشنەوە.

ڤەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان لە ئینگلتەراوە کە ماڵپەڕی فیچاخێسی وەرزشیش بڵاویکردووەتەوە، مان یو ئامادەکاریی دەکات بۆ چوونەپێشەوە لە بینیامین شێشکۆی هێرشبەری لایپیزیگی ئەڵمانی.

ئەو سەرچاوەیە بەهای گۆڵکارە سلۆڤینیەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکات تێچووی گواستنەوەکەی بۆ ئۆڵدترافۆرد 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەوێت.

بینیامین کە تازە تەمەنی 21 ساڵە، توانایەکی گۆڵکاریی نایابی هەیە و وەرزی رابردوو لەگەڵ لایپزیگ توانی 18 گۆڵ تۆماربکات لە بۆندسلیگا.

مان یو لەم نیازەیان بێ ڕکابەر نابن و هاوکات باس لە هەوڵەکانی ئارسیناڵیش دەکرێ بۆ هەمان مەبەست.

یاریزانە سلۆڤینیەکە ئەم وەرزەشی بە سەرەتایەکی بەهێزەوە دەستپێکردووە و لە 6 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداری لە 4 گۆڵدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button