فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ ڤاران وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی رافایل ڤارانی فەرەنسی لە تەمەنی 31 ساڵی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ئەفسانە فەرەنسییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، وازهێنانی یەکجاری لە یاریی تۆپی پێ رادەگەیەنێت.

ڤاران لە 29ـی شوبات بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا راگەیاند و کاروانی وەرزشی لەگەڵ کەڵەشێرەکان کۆتایی پێهێنا.

لە مانگی تەمموزیش مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی کرد، بەڵام بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە هەرزوو تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بۆیە بڕیاریدا بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.

ڤاران لە یانەی لانسی فەرەنسی پێگەیشتووە، لە هاوینی 2011 بەبڕی 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، 10 ساڵ یاری بۆ یانە ئیسپانییەکە کرد و لە هاوینی 2021 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

480 یاریی بۆ یانەکانی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە، بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنساش بەشداری 93 یاریی کردووە. پێنج گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

نازناوێکی جامی جیهانی، یەک نازناوی نەیشنزلیگ، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی لالیگا، چوار نازناوی جامی جیهانی یانەکان، سێ نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، یەک نازناوی جامی شای ئیسپانیا، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، یەک نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button