ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا باسی دوورکەوتنەوەی رۆدری و شوێنگرتنەوەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایدەگەیەنێت، رۆدری بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆدری لە یاریی رابردووی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانی ئەژنۆ بوو، بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئەم وەرزە بۆ رۆدری کۆتایی هاتووە.

رۆدری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر لە بارسێلۆنایە، بەڵام گواردیۆلا دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە چ جۆرە نەشتەرگەرییەکی پێویستە.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری هەر نەشتەرگەرییەک، رۆدری بۆ ماوەی پێنج تاوەکو هەشت مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

گواردیۆلا لەبارەی پێکانەکەی رۆدری دەڵێت

بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە، بەڵام هەندێک رای جیاواز هەن، وادەی گەڕانەوەی زووتر دادەنێن. ئێستا ناتوانم وادەکەت پێبڵێم، چاوەڕێی دوا تەلەفۆنی تیمی پزیکشین، بزانین چ جۆرە نەشتەرگەرییەکی پێویستە.

رۆدری یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، شان بەشانی ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریال مەدرید. گواردیۆلا لەبارەی دوورکەوتنەوەی رۆدری دەڵێت

وەرزێکی باشمان دەبێت. متمانەم بە تەواوی یاریزانان هەیە، ئەرکی من دۆزینەوەی چارەسەرە، هەرچەندە رۆدری شوێنی پڕناکرێتەوە، بەڵام دەبێ چارەسەرێک بدۆزمەوە. دەبێ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو رکابەر بین.

شەممە کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر، مانچێستەر سیتی لە یاریگای سەینت جەیمسس پارک دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button