جیهانگرنگترین

یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێ هێرش دەکاتە سەر گواردیۆلا و دەڵێ تۆپی پێی شێواندووە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ناسراوی پێشووی پرێمەرلیگ پێپ گواردیۆلا رەخەنباران دەکات و پێی دەڵێ تۆپی پێی شێواندووە.

گواردیۆلا کە لەوەتەی هاتنە نێو کایەی راهێنەرایەتی توانیویەتی لە رووی بردنەوەی نازناوە جۆراوجۆرەکانەوە خۆی بسەلمێنێ، بە ئەقڵیەتە قۆرخارییەکەی لە یاریاگادا دەناسرێتەوە کە باوەڕی بە کۆنترۆڵکردنی تۆپ و زۆرترین  هەل و مەترسیە بۆ سەر تۆڕی دژبەرەکانی، بەڵام شێوازەکەشی بێ رەخنە نییە و ئەوەتا تیم هاواردی گۆڵپارێزی پێشووی ئەمریکا و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئیڤەرتن کە بۆ زیاتر لە 13 ساڵ لە دوو ماوەی جیاوازدا لە پرێمەرلیگ یاری دەکرد، لە نوێترین لێدوانیدا لە پۆستکادێکی جێمی کاراگەر و گاری نێڤیڵدا وتی

پێم وابێ ئەوەی رووی داوە لە هەموو رووەکانەوە، پێپ گواردیۆلا تۆپی پێی شێواندووە. گواردیۆلا بە هەرچی یاریزانی هەیە دەڵێ یاریەکی بەرفراوان بکەن، بەڵام هەمووان ئەوە ناتوانن.

ئەو گۆڵپارێزە بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتیشی

هەموو کەسێ ناتوانێ ئەو جۆرە یارییە بکات. تەنها سێ تیم لە جیهاندا دەتوانن.

هاوارد کە لە کاروانی خۆیدا 121 جار بۆ هەڵبژاردەکەی یاریکرد، بانگەوازی لە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری ئێستای ئەمریکاکرد کە زیاتر هۆش بخاتە سەر پەیکەرەی هێڵی بەرگری وەک لە پێشکەشکردنی تۆپی پێی جوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button