ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیك باس لە ئاستی یاریزانەكانی و پێكانەكەی شتیگن دەكات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیك، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیال دەكات.

شەوی رابردوو ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لە لایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ رافینیا دوو گۆڵ و پابلۆ تۆرێ گۆڵێك تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە هانزی فلیك گوتی:

لە یاریگای ڤیاڕیال 5-1 بردمانەوە، یارییەكی نایاب بوو بۆ هەردوولا یارییەكی سەرنجڕاكێش بوو.

پیرۆزبایی لە تیمەكەم دەكەم، كارێكی زۆر باشیان كرد، ڤیاڕیال هەلی روونی گۆڵكردنی هەبوو، فشار خستنە سەر یاریزانانی بەرامبەر بەشێكە لە شێوازەكەمان، ئێمە كاری زۆر باشمان كردووە، تا ئێستا لە لالیگا سەركەوتنمان بەدەستهێناوە.

دەربارەی ئاستی رافینیا راهێنەرە ئەڵمانییەكە گوتی:

لە یەكەم رۆژەوە باش بووە، یاریزانێكم بینی كە هەموو شتێك پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات، بەبێ تۆپ چۆن بەرگری دەكات و چۆن تۆپەكە دەهێڵێتەوە، رافینیا و لیڤاندۆڤسكی و لامین یامال بوونیان زۆر باشە.

دەبێت هەموو یاریزانەكان بپارێزین، لامین كوالێتییەكی نایابی هەیە، هەر وەك چۆن رافینیا و لیڤاندۆڤسكی و هەمووان هەیانە، ئێمە وەك تیم یاری دەكەین، یاریزانەكان بۆ هەمووان یاری دەكەن و ئەمەش شتێكی گرنگە.

سەرنجمان لەسەر یاری تۆپی پێ و ئەوەیە كە دەبێت بیكەین و كاتێكی خۆش بەسەر ببەین.

دەربارەی پێكانەكەی تێر شتیگن گوتی:

دەبێت چاوەڕێ بین و بزانین، پێكانەكەی سەختە هەست بەوە دەكەیت، دەتوانیت ئەوە لە یاریگادا ببینیت.

دەربارەی گرێبەستكردن لەگەڵ گۆڵپارێزێكی نوێ هانزی فلیك گوتی:

ئەو پرسیارەم بە دڵ نییە، كە راستەوخۆ دوای یارییەكە بكرێت، پێوویستە سەرەتا ببینین و بزانین چی روودەدات بۆ گۆڵپارێزەكەمان، ئەو كاپتنمانە، من زۆر دڵتەنگم بەوەی روویدا، تكایە تێبگە من نامەوێت وەڵامی ئەوپرسیارە بدەمەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button