ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەچێتە ریال مەدرید؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەلفۆنسۆ دەیڤز لەبارەی چارەنووسی خۆی لە نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید وەڵام دەداتەوە و دەڵێت ‘لەم کاتەدا تەنیا سەرنجم لەسەر یارییەکانی بایرن میونشنە’.

ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’من لەم کاتەدا تەنیا سەرنجم لەسەر یارییەکانی بایرن میونشنە، من لەم یانەیە بەردەوام یان بمێنمەوە، بۆ هەمیشە بایرن میونشن لەدڵمدا دەمێنێتەوە’.

هەروەها بەرگریکارە کەندییەکە دەشڵێت :’ئەوەی من لەم کاتە دەمەوێت ئەوەیە هەموو یارییەک ببەینەوە، بۆیە من نامەوێت بیر لە هیچ شتێکی دیکە بکەمەوە، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشم دەتوانن ئەم پرسیارە لە بەڕێوەبەری کارەکانم بکەن’.

ئەلفۆنسۆ دەیڤز کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەوروپا دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە ریزەکانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button