ئیتاڵیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ئینتەر میلان V ئەیسی میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە میانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی، ئینتەر میلان لە یاریگای جیوزێپی میازا میوانداری ئەیسی میلان دەکات، کە ئەم یارییە بە دێربی توڕە ناسراوە و بە یەکێک لە بەهێزترین و دێرینترین دێربییەکانی مێژوو دادەنرێت.

وا بڕیارە كاتژمێر 21:45 لە یاری لوتكەی هەفتەی پێنجەمی سێریا ئەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان رووبەڕووی یەك ببنەوە.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی زۆری هەیە، ئینتەر میلان دەیەوێت بەردەوامی بدات بەو باڵادەستییەی چەند ساڵە هەیەتی لە دێربی میلانۆدا، لە کاتێکدا کوڕانی پاولۆ فۆنسێكا دەیانەوێت کۆتایی بە ئەنجامە رەشەکانیان بەرامبەر بە نیرازۆری بهێنن.

ئینتەر میلان لە كۆی چوار یاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی لە دوو یاریدا بەرامبەر یانەكانی لێچی و ئاتاڵانتا براوە بووە و بەرامبەر هەریەك لە جێنوا و مۆنزا یەكسان بووە.

لە بەرامبەردا ئەیسی میلان لە كۆی چوار یاری تەنیا لە یەك یاریدا بەرامبەر  فێنیتسیا براوە بووە و بەرامبەر پارما شكستیهێناوە و لەگەل هەریەك لە یانەكانی تۆرینۆ و لازیۆ یەكسان بووە.

نیرازوری بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ پلەی شەشەمی ئەم وەرزەی سێریا ئەی گرتووە و رۆسۆنێریش بە پێنج خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سیمۆنی ئینزاگی بۆ یاری دێربی میلان تەنیا لە تواناكانی تاجون بوكانان بێ بەش دەبێت.

فێدێریكۆ دیماركۆ لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشدارینەكرد، بەڵام گەڕاوەتەوە مەشق و راهێنانەكان و چاوەڕوان دەكرێت لە یارییەكەی ئەمشەو ئامادە بێت.

لە بەرامبەردا ئەیسی میلان لە تواناكانی هەریەك لە ئیسماعیل بن ناسر،ماركۆ سپۆرتێلۆ، ئالیساندرۆ فلۆرێنزی، مالیك تیاو و دەیڤد كالابریا بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی

دومفرێس، بارێلا، چالهانئۆگلۆ ، میختاریان ، دیماركۆ

لاوتارۆ، تورام

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەیسی میلان

ماینان

ئێمیرسن، گابیا، تۆمۆری، تیۆ هێرناندێز

پولیسیچ، فۆفانا، ریندەرز

لیاو، مۆراتا، ئەبراهام

 

بابەتی زیاتر

Back to top button