عێراقکوردستان

زاخۆ لە ئەرکێکی قورسدا دەبێتە میوانی تەڵەبە

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم یاری خۆیدا لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە.

بە راهێنەرایەتی تەڵاڵ بەلوشی قەتەڕی ئێوارەی ئەمڕۆ زاخۆ دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر تەڵەبە، زاخۆ بۆ ئەم یارییە سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن و هەر چەندە یارییەکەیان زەحمەتە بەڵام زاخۆ لە دەسپێکدا نایەوێ خاڵ لە دەست بدات.

لە مێژوودا تەڵەبە و زاخۆ 18 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، تەڵەبە حەفت یاریی بردۆتەوە و زاخۆش لە چوار یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، تەڵەبە 27 گۆڵی تۆمار کردووە و زاخۆش 21 گۆڵی لە تۆڕی تەڵەبە کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی تەڵەبە لە 1 _ 8 _ 2017 بوو بە ئەنجامی 4 _ 1 لە زاخۆی بردۆتەوە، گەورەتڕین سەرکەوتنی زاخۆش لە 27 _ 1 _ 2013 بووە کاتێک بە ئەنجامی 3 _ 2 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.

یارییەکەی سبەی یەکشەممە ( 22ـی ئەیلول / سێبتێمبەری 2024 ) لە بەغداد تایبەت لە یاریگای مەدینە کاتژمێر 7ـی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button