ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد دوو یاریزانی کاریگەری بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دوای نردنەوە گەورەکەی شەوی رابردوو، هەواڵێکی دیکەی خۆشی پێدرا لەبارەی گەڕانەوەی دوو یاریزانی لە پێکان.

مان یو لە جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا توانی 7-0 گۆڵبارانی بارنسلی بکات و دووەم سەرکەوتنی لەدوای یەک لەم وەرزەدا تۆماربکات.

یانە ئینگلیزیەکە هەر لە سەرەتای دەستپێکی وەرزەوە بەدەست زنجیرەیەک پێکان لە ریزەکانیدا دەیناڵاند کە راسموس هۆیلوند و کۆتاییەکانی مانگی رابردووش مەیسن ماونتیش هاتە ریزەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ هەریەکە لە هۆیلوندی دانیمارکی و ماونتی ئینگلیزی گەڕاونەتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکە و لەگەڵ یاریزانەکانیتردا بەشدارییان کردووە.

بە گەڕانەوەی ئەو دووانە، هێزێکیتر دەگەڕێتەوە بۆ هێڵی پێشەوەی شەیتانە سوورەکان و ئێریک تێن هاخ ئاسوودەییەکی زیاتری دەبێ لەگەڵ بژاردەکانی بەردەستی.

مان یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە چوار یاریدا خاوەنی دوو بردنەوە و دوو دۆڕاندنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button