سعوودیەگرنگترین

ئێمریک لاپۆرت باس لە زەحمەتیەکانی ژیانکردن لە سعودیە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێمریک لاپۆرت جارێکیتر هاتەوە سەر باسی ژیانکردن لە سعودیە و ئەو زەحمەتیانەی لەو وڵاتە دەیبینێ.

لاپۆرت دوای 12 ساڵ یاریکردن لە ئەوروپا کە دیارترین ماوەکانی لەگەڵ ئاتلێتیک بیڵباو (2012-2018) و مان سیتی (2018-2023) بوو، بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە نەسڕ.

لە نوێترین لێدوانیدا بەرگریکارە ئیسپانییەکە باسی لە ئەگەرەکانی گەڕانەوە بۆ ئەوروپا کرد و هاوکات ئاستەنگیەکانی ژیانکردنیشی لەو وڵاتەی کەنداو خستەڕوو و وتی

لە سعودیە قەرەباڵخیەکی زۆر هەیە و زۆریش گەرمە. وای نابینم دوای تۆپی پێ خێزانەکەم لێرە بژێن، بەڵام ناشزانی چی روودەدات. لێرە شتانێک هەن کە حەزمان لێیە، بەڵام دوورم لە خێزانە گەورەکەم و ئەوەش زۆر قورسە. بۆیە زوو یان درەنگ هەر دەگەڕێمەوە بۆ ئەوروپا.

لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی گەشتووەتە 30 ساڵ، یەکێک بوو لە یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی یۆرۆ و وەک خۆی دەڵێ ئەوکات توانجی لێدەدرا بەوەی روویکردووەتە سعودیە بۆ یاریکردن، نەتوانێ ئاستی خۆی پیشانبداتەوە. بەڵام بە بردنەوەی نازناوەکە هاوشانی هاوتیمەکانی ئەو گومانانەی لەسەر خۆی نەهێشت.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆ هەبوو کە ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانەی دەوێ، بەڵام خودی ئێمریک دەنگۆیەکانی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button