ئه‌وروپاگرنگترین

مارسیاڵ بۆ یانەیەکی دەرەوەی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا و ناوەڕۆکی گرێبەستەکەشی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی مارسیاڵ لەگەڵ یانەیەکی دەرەوەی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا گەشتووەتە رێککەوتن و ناوەڕۆکی گرێبەستەکەشی ئاشکراکراوە.

یاریزانە فەڕەنسیەکەی کە لە مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە خۆی ناساند، درێژتری ماوەی یاریکردنی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بوو کە نۆ ساڵ (2015-2024) یاریزانی ئەو یانەیە بوو. لەو ماوەیەدا ساڵێک بە خواستن نێردرایە ریزەکانی سێڤییای ئیسپانی. بەڵام چیتر لە پلانەکانی ئێریک تێن هاخدا نەمابووەوە و ئەم هاوینە بە یەکجاریی ئۆڵدترافۆردی جێهێشت.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ناوبراو لەگەڵ یانەی ئایک ئاسینا گەشتووەتە رێککەوتن و وەک یاریزانێکی ئازادە روودەکاتە یۆنان.

بڕی مووچەی ساڵانە و ماوەی گرێبەستەکەی ئاشکراکراوە کە بۆ هەر ساڵێک 2.5 ملیۆن یۆرۆیە و تا ساڵی 2027 دەخایەنێ.

یاریزانە فەڕەنسییەکەی یەکێکە لەو یاریزانانەی هەرزوو خۆری لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا ئاوابوو. ناوبراو بە هیوایەکی زۆرەوە روویکردە مانچێستەر بەڵام لەوەتەی وەرزی 2020/21 ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. هەر بۆیە ناچاربوو لە تەمەنی 28 ساڵیدا وێستگەیەکی دیکە بۆ درێژەدان بە کاروانی وەرزشیی بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button