ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر برێنتفۆرد دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

یۆوان ویسا، هێرشبەری برێنتفۆرد بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ویسا لە یاریی رابردووی برێنتفۆرد بەرامبەر مانچێستەر سیتی (گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ) لە خولەکی 45 تووشی پێکان بوو و یارییەکەی تەواو نەکرد.

ویسا تاکە گۆڵی برێنتفۆردی لە یارییەکە کرد، لەم وەرزەدا خاوەنی سێ گۆڵە لە کۆی چوار یاریدا.

ویسا لەلایەن ماتیۆ کۆڤاسیچ بەردرایەوە و هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد. پاشان لەلایەن ستافی تەندروستی برێنتفۆرد بردرایە دەرەوەی یاریگا و کۆڤاسیچیش کارتێکی زەردی وەرگرت.

ویسا لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 34 یاریدا لە پرێمەرلیگ، 12 گۆڵی بۆ برێنتفۆرد کرد و ئامادەنەبوونی یاریزانەکە لە ماوەی داهاتوودا، کێشەی قووڵ بۆ یانە لەندەنییەکە دروستدەکات، چونکە ئیگۆ تیاگۆ، هێرشبەری دیکەی برێنتفۆردیش بەهۆی پێکان تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە یارییکردن.

برێنتفۆرد ئەمشەو لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو بەرامبەر لێیتن ئۆریێنت یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button