ئیسپانیاگرنگترین

فلیک باسی هۆکارەکانی درەوشانەوەی یامال دەکات

''یامال یەکلاییکەرەوەیە''

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا ستایشێکی زۆری لامین یامال، دوای ئەوەی سەرکردایەتی بلوگرانای کرد، بۆ بردنەوە لە جیڕۆنا 4-1.

یامال دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد و هەریەکە لە دانی ئۆلمۆ و پێدری، دوو گۆڵەکەی دیکەی بارسێلۆنایان کرد، درێژەیان بە بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی بارسا لەم وەرزەدا دا.

فلیک لە دوای یارییەکە بە تۆڕی Movistar+ راگەیاند

بە دوو گۆڵەکەی یامال زۆر دڵخۆشم، زۆر گەنجە بەڵام زۆر سەرسووڕهێنەرە، بەم تەمەنە بچووکەوە جیاوازی دروستدەکات. بوونی یامال، کلیلێکی زۆر سەرەکییە بۆ ئێمە، چونکە کوالێتی زۆر بەرزە و زۆر فشاریش دروستدەکات. یامال بریتییە لە کۆکردنەوەی بەهرە و فشار، ئەمەش زۆر یەکلاییکەرەوەیە بۆ ئێمە.

بارسێلۆنا بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگایەتی لالیگادا دێت، چوار خاڵ لە پێشەوەی ریال مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاڕیالە.

بارسا تۆڵەی دوو دۆڕانەکەی وەرزی رابردووی لە جیڕۆنا کردەوە، ئەمجارە بارسا ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مۆناکۆ لە گەڕی یەکەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ دەکات، بڕیارە پێنجشەممە بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button