ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی باس لە پێكانەكەی براهیم دیاز دەكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە جۆری پێكانەكەی براهیم دیاز ئەستێرەی مەغریبی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ریال سۆسێداد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەكی 58 و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 75 تۆمار كران.

لە سەرەتای یارییەكە و لە خولەكی 24 براهیم دیاز بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و رۆدریگۆ لە جێگای هاتە نێو یاریگا.


لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

ئەو بەدەست ئازاری ماسولكەكانیەوە دەناڵێنێت، پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەكرێت، ئەمڕۆ بە نزیكەی تەواوی هێڵی ناوەڕاستمان لەدەستدا، لە دۆخێكی نا ئاساییدا بووین.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماركا، ئەگەر هەموو شتێك وەك خۆی بڕوات براهیم دیاز تەنیا لە دوو بۆ سێ یاری مەدرید بێ بەش دەبێت.

براهیم دیازیش ناوی چووە نێو یاریزانە پێكراوەكانی ریال مەدرید كە پێكدێن لە هەریەك لە دەیڤد ئالابا، دانی سێبایۆس، ئێدواردۆ كاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی و جود بێڵینگهام.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button