ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی ئێمباپێ هێندە دۆستایەتی مەغریبییەکان دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ لە ریال مەدرید بە هەمان شێوەی سەردەمی پاریس سانجێرمان، هاوڕێێەکی مەغریبی دۆزیوەتەوە و ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە لەسەر دۆستایەتی مەغریبییەکان بەردەوامە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، براهیم دیاز یاریزانی مەغریبی لە ریال مەدرید یەکێکە لە هاوڕێیە نزیکەکانی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەکە، بەردەوام براهیم دیاز لە راهێنانەکان و لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێمباپێیە، تەنانەت چەند جارێک لە دەرەوەش بەیەکەوە بینراون.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، براهیم دیاز زۆر هاوکاری ئێمباپێی کردووە تاوەکو لەگەڵ دۆخ و ژینگەی مەدرید بگونجێت، بەڵام ئەو یاریزانە مەغریبییە نایەوێت دۆستایەتییەکەی لەگەڵ ئێمباپێ بەکار بهێنێت یان زەق بکاتەوە، بۆیە لە سۆشیاڵ میدیا وێنە و ڤیدیۆیەکانیان بەیەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئێمباپێ کاتێک لە پاریس سانجێرمان بوو، یەکێک لە نزیکترین هاوڕێیەکانی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەکە بوو، لە ریال مەدریدیش بە هەمان شێوە یاریزانێکی مەغریبی لە هاوڕێیە نزیکەکانیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button