ئه‌مریکاگرنگترین

وردەکاری نوێ سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

ئامادەنەبوونی لیۆنێل مێسی له‌ یارییه‌كانی به‌م دواییه‌ی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میامی، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و رۆژنامه‌نووسێكیش زانیاری نوی له‌سه‌ر دۆخی مێسی ئاشكرا ده‌كات.

مێسی لە یاری کۆتایی كۆپا ئەمریکای 2024 به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکانێکی  قورس بوو، لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە.

رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی گاستۆن ئایدڵ هه‌والێكی سەبارەت بە رەوشی تەندروستی لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرد راگه‌یاند، مێسی بەهۆی نەخۆشییەوە کە نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا بووە، دابراوه‌، مەشقەکانی تاکە کەسی ئەنجامداوە.

رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ دووپاتیکردەوە، مێسی بەتەواوی لە پێکانەکەی پاژنەی پێی چاكنه‌بۆته‌وه‌، مه‌شقی تاكه‌كه‌سی كردووه‌، به‌ڵام دواتر نه‌خۆش كه‌وتوه‌.

رونیكردۆته‌وه‌، كاپتنه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتنین هه‌وڵده‌دات بۆ یارییەکانی داهاتووی ئینتەر میامی بگەڕێتەوە پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی، له‌وانه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ مێسی په‌یوه‌ندی به‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

ئینتەر میامی پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکی گرتووە، له‌ 27 یاریی  59 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌.

ئینتەر میامی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر فیلادلفیا یونیون یاری دەکات، پاشان لە به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممە یارییەکی دیکە بەرامبەر ئاتالانتا یونایتدی  پاڵەوانێتیەکانی خولی ئەمریکی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button