ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا بەر لە یاریی دێربی باکووری لەندەن بڕیارێکی گرنگیدا

ئارسیناڵییەکان دڵخۆشن

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکەی لەندەن نوێدەکاتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئارتێتا و ئارسیناڵ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەمزووانە بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

ئەم پەرەسەندەنە لەناکاوەی نێو قەڵای ئیمارات، چەند رۆژێک بەر لە یاریی دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر تۆتنهام روویدا و ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی تیمەکە دروستدەکات.

ئارتێتا لە ساڵی 2019 شوێنی یونای ئێمری گرتەوە و لەوساتەوە، چەند جارێک لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ نزیکببووەوە، بەڵام باڵادەستی مانچێستەر سیتی رێگربوو.

ئارتێتا لە ساڵی 2020 جامی FA بەدەستهێنا و لەدوای حەوت ساڵ دابڕان، ئارسیناڵی گەڕاندەوە چامپیۆنزلیگ و وەرزی رابردوو پلەی دووەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

لەم وەرزەەدا، ئارسیناڵ لەکۆی سێ یاریدا حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە و یاریی داهاتووی بەرامبەر تۆتنهامە.

ئارتێتا تووشی کێشەیەکی ئاڵۆزبووە، بەهۆی پێکان بێبەش دەبێت لە خزمەتەکانی میکێل مێرینۆ، ریکاردۆ کالافیۆری و مارتن ئۆدیگارد.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە ساڵی 2022 بۆ یەکەمجار گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێکردەوە و ئەمە دەبێتە دووەم نوێکردنەوەی گرێبەستی لە یانەکەی باکووری لەندەن.

ئارتێتا لە سان سێباستیان لەدایکبووە، بەرهەمی لاماسیایە و پێشتر کاپتنی ئارسیناڵ بووە.

لە مارس/ئاداری رابردوودا، راهێنەری تەمەن 42 ساڵان 100مین یاریی وەک راهێنەر لە پرێمەرلیگ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button