ئه‌مریکاگرنگترین

دوا پەرەسەندن؛ سڵۆت لە دۆخی تەندروستی ماک ئالیستەر ئاگاداردەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەواڵی نوێ گەشت بە ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول سەبارەت بە دۆخی پێکانەکەی ئالێکس ماک ئالیستەر کە لە یاری رابردووی ئەرجەنتین تووشی هات.

ناوەڕاستکارەکە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال گۆڵی یەکەمی کۆی سێ گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد بەرامبەر چیلی، بەڵام لە خولەکی 79 بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا بەهۆی پێکانەوە. ئەوەش گومانی دروستکرد لەسەر ئامادەبوونی بۆ یاریی داهاتووی تانگۆ و هەروەها یارییەکانی لیڤەرپوولیش.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فاربریزۆ رۆمانۆ لە سەرچاوی TyC ئەرجەنتینیەوە وەریگرتووە، پێکانی ئالیستەر مەترسیدار و مایەی نیگەرانیی نییە. بەگوێرەی پلانەکان، بۆ هەفتەی داهاتوو لە دۆخێکی جەستەیی شیاودا دەبێت.

وەک رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالیستەر لەگەڵ تیمەکەی لیۆنێل سکالۆنی گەشتی کۆڵۆمبیا دەکات بۆ هەشتەم یاریی خۆیان لە میانی پاڵاوتنەکاندا.

دیار نیە کە سکالۆنی بەشداری بەو یاریزانە دەکات یاخود نا. بەڵام نەگەڕاندنەوەی بۆ لیڤەرپوول ئاماژەیەکی ئەرێنیە کە ئالێکس مەترسی لەسەر نییە.

لیڤەرپوول وەرزەکەی لە پرێمەرلیگ بە سێ بردنەوە دەستپێکردووە و شەممەی داهاتووش کوڕانی ئارنە سڵۆت دەبنە میوانی نۆتینگهام فۆرێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button