ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

هالاند ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی ڤینیسیۆس

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ریال مەدرید گومانی لەسەرە، بەتایبەتی دوای ئه‌و لێدوانەی ئەم دواییەی باسی رەگەزپەرستی لە ئیسپانیا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی میوانداریكردنی  مۆندیالی 2030 كرد.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیۆی ئیسپانی نووسیویه‌تی، له‌وانه‌یه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر له‌وه‌بكاته‌وه لە هاوینی داهاتوودا ‌ ده‌رگای رۆیشتن بۆ ڤینیسیۆس بکاتەوە ، بەتایبەتی لەبەر نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمباپێ.

پێرێز بیر لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دەکاتەوە و ئێمباپێ بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی یاریكردنی خۆی كه‌ باڵی چەپه‌، ئه‌م یاریزانه‌ پێشتریش رایگه‌یاندوو له‌م شوێنه‌ ئاسووده‌یه‌.

نزیکترین ئه‌گه‌ریش كه‌ رووبدات له‌وانه‌یه ریال رەزامەندی لەسەر رۆیشتنی ڤینیسیۆس بدات بۆ سعودیە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە بەرپرسانی تۆپی پێی سعودیە ئۆفەرێکیان به‌یه‌ك ملیار یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌، واته‌ ڤینیسیۆس یەک ملیار یۆرۆ ، لەماوەی نێوان 4 بۆ 5 ساڵ.

یاریزانە بەڕازیلییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە کە تا هاوینی 2027 درێژدەبێتەوە و سزای سزاکەی یەک ملیار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button