ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد یاریزانێک بە زیانێکی دارایی زۆر دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

رەنگە زستانی ساڵی داهاتوو کە بازاڕی میرکاتۆ جارێکیتر دەکرێتەوە، کۆتا وادە بێ بۆ مانەوەی یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد.

مان یو ئەم وەرزەشی بە خراپی دەستپێکردووە سەرباری ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک لەم هاوینە، بەڵام هەموویان بەکارنەهێنراون بە هۆکاری جیاواز. ئێستا یانەکە بیر لە فرۆشتنی ئانتۆنی دەکاتەوە. ئەو یاریزانەی کە بە نرخێکی ئێجگار زۆر لە ئایاکسەوە گواستیانەوە.

یاریزانە بەڕازیلیەکە هاوینی 2022 بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەک سێیەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی مان گواسترایەوە، نەیتوانی لە ئاست چاوەڕوانیەکاندابێت و هەمان وەشانی پێشوی لە ئایاکس، پێشکەشی هاندەرانی مان یونایتد بکات.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆ هەبوو بە خواستن بنێردرێتە دەرەوە بەوپێیەی ئێستا ئەو یەکێک نییە لە یاریزانە سەرەکییەکانی تێن هاخ و راهێنەرەکەش بە راشکاوی قسەی خۆی لەسەرکردووە کە بەو دواییانە ئانتۆنی ئاستی پێشکەش نەکردووە. بەڵام لە رێگەی بریکارەکەیەوە ئەوە رەتکرایەوە و جەختی کردەوە کە ئانتۆنی تەنها مانەوەی دەوێ لەگەڵ مان یو.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئینگلیزی، یانەی نیوکاسڵ ئامانجێتی لە بازاڕی زستانەدا لە یاریزانە بەڕازیلیەکە بچێتەپێشەوە و خودی ئێدی هاوی راهێنەری ئەو یانەیە سەرسامە بە بەهرەکانی ئانتۆنی و پێی وایە زیادەیەکی بەبەها دەبێ بۆ تیمەکەی ئەوە ئەگەر شکستیان هێنا لە گواستنەوەی ئانتۆنی ئیلانگا لە یانەی نۆتینگهام فۆرێست.

ئەو سەرچاوەیە ئەو بڕە پارەیەی ئاشکراکردووە کە مان یونایتد وەک بەهای ئانتۆنی داوای دەکات و باس لەوە دەکات 40 ملیۆن پاوەندە. ئەوەش واتا 46 ملیۆن پاوەند کەمتر لەو نرخەی لە ئایاکس گواستیانەوە.

یاریزانە 24 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لە 38 یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها 3 گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button