ئیتاڵیا

دۆناروما: هێشتا دەستکێشەکانم لەدەست نەکردبوو

Yariga App

جیانلویجی دۆناروما دەڵێت هێشتا دەستکێشەکانی بە تەواوی لەدەست نەکردبوو کاتێک گۆڵی یەکەمی لێ تۆمارکرا.  ئیتاڵیا خێراترین گۆڵی مێژووی خولی نەتەوەکانی ئەورووپای لێ تۆمارکرا لەو یارییەی 3-1 توانییان لە فەڕەنسا ببەنەوە.

دۆناروما دوای یارییەکە وتی کە ناوبژیوانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە ئەو هێشتا ئامادە نیە یارییەکە دەست پێبکات بەڵام ئەو فیکەی دەستپێکی لێداوە.

کاپتنەکەی ئیتاڵیا بۆ رای سپۆرت وتی

من ئامادە نەبووم بۆ دەستپێک، دەستکێشەکانم بە تەواوی لە دەست نەکردبووم، بە ناوبژیوانم وت بەر لەوەی دەست پێبکات چاوەڕێی نیشانەی ئاگادارکردنەوەی من بکات. ئەمەش شتێکە هەمیشە ناوبژیوانان ئەنجامی دەدەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەی خۆمان بوو چونکە ئێمە سەنتەرمان شکاند بێ بیرکردنەوە.

ئیتاڵیا توانی دوور لە پێشبینییەکان ئەنجامەکە پێچەوانەوە بکاتەوە و 3-1 یارییەکە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button