یاریگا –
بەهۆی پێکان ریال مەدرید بەرگریکارێکی دیکەی لەدەستدا.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا خۆسێ فێلیکس دیاز بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید جاکۆبۆ رامۆن لە ماسولکەکانی قاچی تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە بۆماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
جیا لە رامۆنی ئیسپانی، میلیتاوی بەرازیلیش بەهۆی پێکان دابڕاوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، کارلۆ ئانچێلۆتی دوای لەدەستدانی ئەو دوو بەرگریکارە بڕیاریداوە راول ئەسینسیۆ لە تیپی لاوانەوە بۆ تیپی یەکەم سەربخات.
ریال مەدرید لەم وەرزە بەدەست پێکان دەناڵێنێت ئێستا هەریەکە لە یاریزانان جود بێڵینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا، دەیڤد ئەلابا، فێرلان مێندی، ئۆرێلێیەن چوامێنی، دانی سێبایۆس و خوان مارتینێز و جاکۆبۆ رامۆن بەهۆی پێکان دابڕاون.