عێراقگرنگترین

روونکردنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەسەر دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن

ئەبو توبەر لە ژێر چاودێری چڕدایە

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد مووسەوی، ئەندام و گوتەبێژی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وردەکارییەکانی دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن، هێرشبەری عێراق ئاشکرا دەکات.

مووسەوی لەگەڵ عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ئەیمەن حوسێن چوونەتە کوێت. گوتەبێژی یەکێتییەکە دووپاتیدەکاتەوە، دۆخی ئەیمەن باشترە

دۆخی ئێستای ئەیمەن حوسێن جێگیرە و خەریکە باشتر دەبێت. لە یارییەکەی دوێنێ بەهۆی پێکدادانێکی توندی سینگەوە، تووشی خوێنبەربوون بوو، بۆیە دەستبەجێ گەیێندرایە نەخۆشخانەیەکی بەسڕە و پێویستی بە نەشتەرگەری بوو.

مووسەوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی ئەیمەن بۆ کوێت ئاشکرا دەکات

بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی چارەسەری، لەگەڵ عەدنان درجار و مەنهەل سافی، باڵیۆزی عێراق لە کوێت، شاندێک چووە کوێت. ئێستا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەیمەن حوسێن دەکەن.

دۆخی ‘ئەبو توبەر’ بەرەو باشتربوونە و بڕیارە ئەم ئێوارەیە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و ئاستی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

ئەیمەن حوسێن قۆناخی مەترسی تێپەڕاند

بابەتی زیاتر

Back to top button