ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەکانی سەڵاح دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوولی خستووەتە جووڵە

رێدز بە زووترین کات وەڵامی لێدوانەکانی سەڵاح دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە دوای لێدوانە جەرگبڕەکەی محەمەد سەڵاح بە جێهێشتنی لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزە، یانەکە دێتە سەرهێڵ.

مۆ سەڵاح لە یاریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دوو گۆڵی دروستکرد و گۆڵێکیشی کرد، لەم وەرزەدا یەکێکە لە باشترینەکانی پێکهاتەی ئارنە سڵۆت.

گرێبەستی سەڵاح لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و دەنگۆی زۆر بۆ کۆتاییهاتنی کاروانی ئەستێرە میسڕییەکە لە ئانفیڵد هەیە.

یاریزانی تەمەن 32 ساڵان لە دوای یارییەکە قسەی بۆ کەناڵی سکای سپۆرتس کرد

لە هاوینی رابردوودا، کاتێکی زۆرم هەبوو و توانیم زۆر لەگەڵ خۆم بمێنمەوە و ئەرێنیانە بیر بکەمەوە، چونکە ئەمە دوا ساڵی منە لەگەڵ لیڤەپروول. دەمەوێت تەنیا چێژ وەربگرم و نامەوێت بیری لێبکەمەوە، هەست دەکەم زۆر ئازادم لە یاریکردن و گوێ بەوە نادەم، ساڵی داهاتوو چی روودەدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی تایبەتمەند بە مێرکاتۆ لە نوێترین ڤیدیۆی خۆیدا لە یوتیوب رایدەگەیەنێت، دەستەی کارگێڕی لەم مانگەدا دەست بە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی هەریەکە لە ئالێکساندەر ئارنۆڵد، محەمەد سەڵاح و ڤیرجیل ڤان دایک دەکات.

لیڤەرپوول لە هاوینی رابردوودا بە هێنان و فرۆشتنی یاریزانان خەریکبوو و هیچ سەرنجی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دانەنابوو. ئێستا قۆناخێکی نوێ لە یانەکە دەستیپێکردووە و لەم مانگەدا، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارنۆڵد، سەڵاح و ڤان دایک دەستپێدەکات. لیڤەرپوول دەیەوێت پارێزگاری لەم ئەستێرانە بکات.

سەڵاح لەم وەرزەدا سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە، ئێستا دەگەڕێتەوە قاهیرە، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ و لە 14ی ئەم مانگە لە ئانفیڵد، رووبەڕووی نۆتینگهام فۆڕێست دەبنەوە.

مۆ سەڵاح هۆکاری جێهێشتنی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button