ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی بە چەند بڕیارێک لە دژی ئۆسیمێن هێرشبەرە نەیجیرییەکە شۆک دەکات

پەیوەندییەکەیان ئاڵۆزتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

تا دێت پەیوەندی نێوان ناپۆلی و ئۆسیمێن زیاتر ئاڵۆز دەبێت، یانە ئیتاڵییەکە بڕیاریداوە ئۆسیمێن لە لیستی یاریزانەکانی دووربخاتەوە و ژمارە 9ـی لێ وەربگرێتەوە.

یانەی ناپۆلی بەفەرمی ناوی ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری نەیجیری لە لیستی یاریزانەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی سڕيیەوە و ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی دوورخستەوە، لەوانەیە ئەو یاریزانە ئەفریقییە تا گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەشداریی یارییەکانی یانەکە نەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ناپۆلی بەنیازە درێسی ژمارە 9 لە ئۆسیمێن وەربگرێتەوە و بە رۆمێلو لوکاکۆ هێرشبەری نوێی یانەکەی بدات، کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەکو هێرشبەری ژمارە یەکی یانەکەی پشت بە هێرشبەرە بەلجیکییەکە دەبەستێت.

لە دوایین کاتژمێرەکانی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، ئۆسیمێن نزیکبوو بچێتە ریزەکانی چێڵسی، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی سەری نەگرت و ئۆسیمێن لە ناپۆلی مایەوە، لەکاتیکدا پەیوەندی نێوان یاریزانە نەیجیرییەکە و یانە ئیتاڵییەکە تەواو تێکچووە.

ئۆسیمێن (25 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەیە، دوای داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا، ئێستا تەنیا یانەکانی سعوودیە هیوای ئەو هێرشبەرەن بۆ ئەوەی لە ناپۆلی بڕوات.

ئۆسیمێن هاوینی 2020 لە لیلی فەڕەنسییەوە روویکردە ریزەکانی ناپۆلی، لە 133 یاری 76 گۆڵ و 18 ئەسیستی بۆ یانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button