ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

‎تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای گواستنەوەی لالیگا داخرا و ریال مەدرید دوو یاریزانی گواستەوە و 7 یاریزانیش یانەكەیان جێهێشت.

ریال مەدرید بە راهێنەرایەتیكردنی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی رابردوو توانیان نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا، لالیگا و سوپەری ئیسپانیا ببەنەوە.

بۆ وەرزی نوێش بە گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ چاویان لە بەدەستهێنانی تەواوی نازناوەكانە.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی لالیگا بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 1ی تەمموز دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە لالیگا کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

رافا مارین (ناپۆلی)، میگێل لاتاسا (ڤایادۆلید)، خۆسێلو ( غەڕافە)، ناچۆ فێرناندێز (قادسیە)، رینەر (گرانادا)، تۆنی كروس (وازهێنان)، كێپا ئاریزابالاگا (كۆتایی خواستن).

هاتووەكان:

ئێندریك (پاڵمێراس)، كیلیان ئێمباپێ (پاریس سانجێرمان)

بابەتی زیاتر

Back to top button