چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش ئەوەی سەیری تیروپشکی چامپیۆنزلیگ بکەی ئەم یاسا و وردەکارییانە بزانە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوازێكی نوێ تیروپشکی قۆناخی یەکەمی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت، بەشێک لە یاسا و وردەکارییەکانی تیروپشکەکە بەراورد بە سیستەمی پێشوو تەواو گۆڕاون.

  • پێشتر ژمارەی یانەکان 32 یانە بوون دابەشی سەر 8 کۆمەڵە دەکران، ئێستا 36 یانە لە یەک کۆمەڵە دەبن و هەر یانەیەک پێشتر 6 یاریی دەکرد، بەڵام بەگوێرەی سیستەمی نوێ هەر یانەیەک لە قۆناخی یەکەم 8 یاری دەکات.
  • پێشتر ئەو یانانەی لە کۆمەڵەکانیان پلەی سێیەمیان بەدەست دەهێنا دەچوونە یۆرۆپالیگ لەوێ دەرفەتی رکابەریان دەبوو، بەڵام بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ هیچ یانەیەک دەرفەتی نابێت بچێتە یۆرۆپالیگ، هەر یانەیەک نەگاتە قۆناخی 16 ماڵئاوایی دەکات، دەرفەتی پێنادرێت بچێتە یۆرۆپالیگ.
  • پێشتر لە قۆناخی کۆمەڵەکان رێگا بە رووبەڕووبوونەوەی دوو یانەی یەک وڵات نەدەدرا، لە سیستەمی نوێش نابێت یانەیەک رووبەڕووی یانەیەکی وڵاتەکەی بێتەوە، بۆ نموونە نابێت ریال مەدرید رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید بێتەوە، یان نابێت لیڤەرپوول رووبەڕووی ئارسێناڵ بێتەوە.
  • بەگوێرەی سیستەمی نوێ نابێت یانەیەک رووبەڕووی سێ یانەی وڵاتێک بێتەوە، بۆ نموونە نابێت ریال مەدرید رووبەڕووی سێ یانەی ئیتاڵیا یان ئینگلتەرا یان ئەڵمانیا یان فەڕەنسا بێتەوە، بەڵام ئاساییە لەو 8 رکابەرەی بۆی هەڵدەبژێردرێن دوو یانەی یەک وڵات هەبن.
  • پێشتر هەر یانەیەک دوو یاریی بەرامبەر رکابەرەکانی دەکرد، چوون و گەڕانەوە بەرامبەر رکابەرەکانی یاریی دەکرد، بەڵام بەگوێرەی سیستەمی نوێ هەر یانەیەک یەک یاریی بەرامبەر رکابەرەکەی دەکات، 4 یاری لە یاریگای خۆی و 4 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر 8 یانەی جیاواز دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button