ئینگلتەراگرنگترین

ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێک رادەگەیەنێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ هەواڵێکی دیکەی خۆش بە هاندەرانی دەدا بە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی دڵخوازی خۆیان.

مان یو لەم هاوینە تا ئێستا پێنج گرێبەستی ئەنجامداوە و نزیکە بە ئەنجمادانی گرێبەستی شەشەم بازاڕەکە دابخات.

سێکو کۆنێی یاریزانی مالی ئەو یاریزانە بوو لەم هاوینەدا چەند یانەیەک لە کێبڕکێدا بوون بۆ گواستنەوەی، بەڵام لە کۆتاییدا مان یو سەرکەوتوو بوو لە گرەوەکە.

چەند رۆژێ پێش ئێسا فابریزپۆ رۆمانۆ وردەکارییەکەی بڵاوکردەوە بەوەی مان یو توانیویەتی لاوە 18 ساڵانەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.

نوێترین پێشهات کە هەر رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا کۆنێ سەرقاڵی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانە و پێشتر رێککەوتن لەنێوان مانچێستەر و گویدارسی مالی کراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی لە یانە ئینگلیزیەکەوە، ناوەڕاستکارەکە جارێ سەرناخرێ بۆ تیمی یەکەمی مان یو، بەڵکو لەگەڵ 21 ساڵانی ئەو یانەیە بەشداریپێدەکرێ بۆ راهاتنی لەگەڵ ژیانکردن لە ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button