بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بەفەرمی یوسف ئەمین پەیوەندی بە وەحدەی سعودیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی وەحدەی سعودی گواستنەوەی یوسف ئەمین ئەستێرەی كوردی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی وەحدە لە پلاتفۆرمی ئێكس بە پارچە ڤیدیۆیەك گواستنەوەی یوسف ئەمینی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


یوسف ئەمین دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریسی کرد، لەگەڵ یانەی وەحدەی سعوودی گەیشتە رێککەوتن، بەرامبەر 350 هەزار یۆرۆ لە ئێنتراخت براونشڤیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە كرد، لە داهاتووشدا ٪25ـی نرخی گرێبەستەکەی بۆ یانە سعوودییەکە دەبێت.

ئەستێرە 21 ساڵانەكە بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر عرووبە ئامادە دەبێت.

یوسف ئەمین لەگەڵ وەحدە درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت.

لە هاوینی ساڵی 2023 یوسف ئەمین لە ریزەكانی فاینۆردی ژێر 21 ساڵان پەیوەندی بە ریزەكانی ئێنتراخت بروانشفیگ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button