بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مامارداشڤیلی بوو بە یاریزانی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی گواستنەوەی جیۆرجی مامارداشڤیلی بۆ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ راگەیەندرا.

گۆڵپارێزە جۆرجیەکە لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا بە ئاستە خەیاڵییەکەی کە هۆکارێکی سەرەکی بوو لەپشت گەشتنی هەڵبژاردەکەی بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

یانەی لیڤەرپوول هەرزوو دەستی بە هەوڵەکانی کرد بۆ گواستنەوەی ناوبراو لە ڤالێنسیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی یانە ئینگلیزیەکە کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، بە فەرمی گەشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ مامارداشڤیلی. بەڵام بۆ ئەم وەرزە لە یانە ئیسپانیەکە دەمێنێتەوە و وەرزی 2025/206 روودەکاتە ئانفیڵد و بۆ ماوەی 6 ساڵ لەو یانەیە دەبێ.

فابریزۆ رۆمانۆ لای خۆیەوە بڕی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و کە 30 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

مانەوەی لەم وەرزە لە مێستایا بە خواستن دەبێت و هاوینی داهاتوو درێسی ڕێدز دەپۆشێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button