ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی جەیمس رۆدریگێز گەڕایەوە لالیگا

Yariga App

یاریگا –

جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی جارێکی دیکە بۆ یاریکردن گەڕایەوە ئیسپانیا.

ماڵپەڕی فەرمی رایۆ ڤایکانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ جەیمس رۆدریگێز گەیشتوونەتە رێککەت و یاریزانە کۆڵۆمبییەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی رایۆیە.

گرێبەستەکەی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بۆ ماوەی وەرزێک و تا هاوینی 2025 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

یاریزانە تەمەن 33 ساڵانییەکە لە کۆپا ئەمێریکای 2024 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای کرد. بوو بە تاکە یاریزان لەمێژوودا لە وەشانێکی کۆپا شەش گۆڵ دروستبکات، لە چوار یاریی جیاواز خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا.

جەیمس یاریی بۆ یانەکانی بانفیڵدی ئەرجەنتینی، پۆرتۆی پۆرتوگالی، مۆناکۆی فەرەنسی، ریال مەدریدی ئیسپانی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، ئێڤەرتنی ئینگلیزی، رەیانی قەتەری ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی، ساو پاوڵۆی بەرازیلی کردووە. لە 475 یاریی 122 گۆڵی کردووە و 150 گۆڵی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 106 یاریی کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی سوپەری ئەڵمانیا، نازناوێکی یۆرۆپالیگ، نازناوێکی جامی ئەڵمانیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیا، نازناوێکی خولی ئەرجەنتینی، نازناوێکی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی بەرازیل و سێ نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button