ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

تەواو؛ رامۆس دەچێتە یانەی عرووبەی سعوودی

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا

Yariga App

یاریگا –

سێرخیۆ رامۆس لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا دەچێتە ریزەکانی یانەی عرووبەی سعوودی.

ئەحمەد جەدی رۆژنامەنووسی سعوودی رایگەیاندووە، سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی لەگەڵ یانەی عرووبەی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، کە ئەو یانەیە لە خولی رۆشنی سعوودی یاریی دەکات.

پەیامنێرە سعوودییەکە کە لە کەناڵی MBCـی سعوودی کار دەکات ئاشکرایکردووە، هەموو شتێک تەواو بووە تەنیا ماوە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی عرووبە واژۆ بکات.

مونس شەمەری سەرۆکی یانەی عرووبە پێشتر لێدوانێکی رایگەیاندبوو، لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستی یاریزانێکی پیشەگەر رادەگەیەنین کە لە رووی ناوبانگەوە لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار دەبێتە سێیەم گەورەترین گرێبەست لە خولی رۆشنی سعوودی.

یانەی عرووبەی سعوودی ساڵی 1975 دامەزراوە و سەرەتا بەناوی نەجمە بوو، بەڵام دواتر ناوی یانەکە ساڵی 1995 بۆ عرووبە گۆڕدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button