بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەهلی سعودی بەڕازیلیەکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی یەکەمین گواستنەوەی هاوینەی ئەنجام دا و گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەڕازیلی واژۆکرد.

ئەهلی وەرزی رابردوو پلەی سێیەمی خولی سعودیان وەرگرت، بۆ وەرزی نوێ بە راهێنەرایەتی ماتیاس یایسلە چاویان لە گەڕانەوەیە بۆ نێو رکابەرایەتیەکان بەڵام جموجوڵی ئەم بازاڕی هاوینەیان لەچاو هاونی رابردوو وەک پێوسیت نییە.

ئەمڕۆ لە پلاتفۆرمەکانی خۆیانەوە گواستنەوەی ئالیکساندەری بەڕازیلیان لە فلومینینزیەوە راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین یاکۆبی رۆژنامەنووس، گواستنەوەکە بە بەهای 10 ملیۆن دۆلارە.

وەک ئەو رۆژانامەنووسە نووسیویەتی، گرێبەستی یاریزانە 20 ساڵانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵێک زیاتریش.

ئالیکساندەر لە هێڵی ناوەڕاست یاریدەکات و ئەم وەرزە لە 15 یاری بۆ یانە بەڕازیلیەکە خاوەنی ئەسیستێک بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button