ئینگلتەرا

هۆکاری نامۆ و سەیر؛ بۆچی ئێمیلیانۆ مارتینێز ژمارەی درێسەکەی لە ئاستۆن ڤیلا گۆڕی؟

دەیەوێت لە یانەکەی هەمان بەختی ئەرجەنتینی هەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز یەکەم یاریی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بە درێسی ژمارە 23 ئەنجام دا، دوای چوار ساڵ بۆیەکەمجار بڕیاریدا لەگەڵ یانەکەی درێسی ژمارە 1 نەپۆشێت.

ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاستۆن ڤیلا دوێنێ شەممە (17ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) لە یاریی بەرامبەر وێستهام یونایتد لە یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێ بە درێسی ژمارە 23 یاریی کرد، کە 2-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا.

Image

گۆڵپارێزە ئارجێنتینییەکە لەبارەی هۆکاری گۆڕینی ژمارەی درێسەکەی دەڵێت :’من یەکێکم لەوانەی بڕوام بە بیروبۆچوونە ئەفسانەییەکان هەیە، بڕوام وایە هەمیشە ژمارەی 23 بەختێکی باشم بۆ دەهێنێت، بەم ژمارەیە جامی جیهانی و دوو کۆپا ئەمریکا و جامی فاینالیسمام بەدەستهێناوە، بۆیە حەزم کرد لە یانەی ئاستۆن ڤیلاش درێسی ژمارە 23 بپۆشم’.

هەروەها دەشڵێت :’هۆکارێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی ژمارە 23 ئەوەیە، کوڕەکەم لە رۆژی 23ـی مانگ لەدایکبووە و ئەم ژمارەیە لەلای من تایبەتە’.

مارتینێز ئەم وەرزە لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکە بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن و گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە لە یەکەم یاریی بە درێسی ژمارە 23 بەختێکی باشی هەبوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 2-1 لە وێستهامیان بردەوە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button