ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری مایۆركا V ریال مەدرید; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەكشەممە ریال مەدرید لە یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانیادا رووبەرووی مایۆركا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگا.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید وەرزی رابردوو بە كۆكردنەوەی 95 خاڵ بوو بە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش نزیكترین ركابەری كە بارسێلۆنا بوو.

یانە شاهانەكە بە پێكهاتەیەكی تۆكمەتر لە وەرزی رابردوو دەست بە یارییەكانی وەرزی نوێ دەكات و توانیان كیلیان ئێمباپێ بگوازنەوە ریزەكانیان.

مایۆركا وەرزی رابردوو بە كۆكردنەوەی 40خاڵ و لە ریزبەندی پازدەیەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا.

پێكهاتەی پێشبینیكراو

مایۆركا

رۆمان

مۆرێی، رایێۆ، كۆپێتێ، مۆیكا

لارن، مۆرلانێس، ماسكارێل

داردێر، ئاسانۆ،مۆریكی

ریال مەدرید

كۆرتوا

كارڤاخال، میلیتاو، رودیگەر، مێندی

ڤاڵڤێردی، چوامێنی، بێڵینگهام

رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

 

وەرزی رابردوو ریال مەدرید یاری هاتن و چوون بەزەحمەت لە مایۆركا بردەوە،بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام هەردوو یارییەكەی لێ بردەوە.

مایۆركا سەرجەم پێكهاتەكەی ئامادەیە و ریال مەدریدیش بە بێ دەیڤد ئالابا و ئێدوارد كاماڤینگا دەچێتە نێو یاریگا.

هەردوو یانە پێشتر 72 جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە لە 44یاری مەدرید براوە بووە و لە 16 یاریش مایۆركا، 12 یاری بە یەكسان بوون كۆتایی هاتووە.

گۆنزالۆ هیگواین و رائول بە نۆ گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی نێوان هەردوو یانەیان گرتووە و لەپلەی دووەمیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە حەوت گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button