عێراقگرنگترین

هەولێر بە بەشداریی یاریزانە نوێیەکانی دەستی بە مەشق و راهێنان کرد

شێرکۆ کەریم بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد

Yariga App

یاریگا-

هەولێر بە بەشداریی یاریزانە نوێیەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستی بە مەشق و راهێنان کرد.

ئەمڕۆ شەممە (17ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) هەولێر بە بەشداریی یاریزانە نوێیەکانی (جگە لە یاریزانە پیشەگەرەکان) لە یاریگای شەهید فڕانسۆ هەریری دەستی بە مەشق و راهێنانەکانی کرد، چەند یاریزانێکی نوێ لە راهێنانەکان بینران، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی گرێبەستەکانیان رانەگەیاندراوە.

هەریەکە لە مەهدی هاشم  گۆڵپارێزی نەفتی میسان، مەحموود شاکر بەرگریکاری چوارقوڕنە، سەفین مەنسوڕ هێرشبەری زاخۆ و موئەیەد سەفا هێرشبەری شێروانە لە مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی هەولێر بینران، لەکاتێکدا هێشتا یانەکە بەفەرمی گرێبەستەکانی رانەگەیاندوون.

هەریەکە لە نیاز محەمەد، ئیڤان خالید، یادگار ئیبراهیم و دانا کامەران یاریزانە نوێیەکانی هەولێر بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد، کە سەمیر بابۆ راهێنەری یانەکە ‘بە هۆکارێکی تایبەت’ ئامادەی راهێنانەکان نەبوو.

ئەمڕۆ شێرکۆ کەریم بەشداریی یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی یانەکەی نەکرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و سبەی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.

سامان بریفکانی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’هێشتا گرێبەستەکانی یانەکەمان لە میرکاتۆی هاوینە تەواو نەبوون و چەند یارزیانێکی دیکە دەگوازینەوە ریزەکانمان، چەند یاریزانێکی نوێ لە راهێنانەکان بەشدارن، بەڵام لەبەر ئەوەی هێشتا هەندێک وردەکاریی گرێبەستەکانیان ماوە، بۆیە تا ئێستا بەفەرمی گرێبەستەکانمان رانەگەیاندووە’.

هەولێر وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێارق بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پلەی چواردەمی بەدەستهێنا، زەردپۆشەکان 46 گۆڵیان کرد و 50 گۆڵیان لێکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button