یاریگا –
پاریس سانجێرمان بەهۆی پێکانەوە سێ مانگ لە توانای ئەستێرەیەکی بێبەش دەبێت و ناچار دەبێت لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هێرشبەرێکی نوێ بکڕێت.
رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی گۆنچالۆ رامۆس هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر لۆ هاڤەر تووشی بوو، پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە و بەلایەنی کەم بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
لەبەر ئەوەی پاریس تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە تواناکانی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی بێبەش دەبێط، ناچار دەبێت پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بدات.
لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی لیگ1 شەوی رابردوو گۆنچالۆ لە خولەکی 20 یاریگای بەجێهێشت و لە یاریی بەرامبەر لۆهاڤەر لە پاژنەپێی چەپی تووشی پێکانێکی قورس بوو، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت پێکانەکەی قورسە، پێویستەی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.
پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە گەڕی یەکەم 4-1 لە لۆ هاڤەری میوانداریی بردەوە.