ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی تۆتنهام یاریزانێکی فەرەنسی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی تۆتنهام هۆتسپێر گواستنەوەی وێڵسن ئۆدۆبێرتی راگەیاند.

ماڵپەڕی تۆتنهام بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی وێڵسن ئۆدۆبێرتی فەرەنسی و یاریزانی پێشووی بێرنلی گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ تۆتنهام واژۆ کردووە و ئێستا ویڵسن سپێرزییە.

یاریزانەکە لەباڵی هێرشبەری یاریی دەکات، تۆتنهام لەبەرامبەر گواستنەوەی 25 ملیۆن پاوەند و 5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە بێرنلی دەدات. هاوکات لە داهاتوو سپێرز یاریزانەکە بەهەر یانەیەک بفرۆشێت %10ـی پارەکە بۆ بێرنلی دەبێت.

گرێبەستی یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بۆ پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2029 دەبێت، درێسی ژمارە 29 دەپۆشێت و پشکنینەکانی پزیشکی بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە.

وێڵسن بە درێسی بێرنلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 34 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button