دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی گەورە دەگوازێتەوە و سانجێرمان بازاڕی داخست

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی داوای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات و وێستهام خەریکی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەیە…

پاریس سانجێرمان دەیەوێت وردە وردە لە کێبڕکێی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین و جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانجێستەر یونایتد دەکشێتەوە – I

ناپۆلی گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی سکۆت ماکتۆمینای دەستپێکردووە – تایمز

ناپۆلی لەلایەکی دیکەوە، کار لەسەر گواستنەوەی بیلی گیلمۆر، یاریزانی برایتن دەکات – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

چێڵسی جارێکی دیکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی دەستپێکردەوە – تۆک سپۆرت

ئەهلی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی پێشکەشی برێنتفۆرد کردووە، ئامادەیە مووچەی ساڵانەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بکاتە 15 ملیۆن پاوەند – فووت مێرکاتۆ

وێستهام ئەمجارە دەیەوێت تابی ئابراهام، هێرشبەری رۆما بگوازێتەوە، بەهاکەی دەگاتە 25 ملیۆن پاوەند – گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئیپسویچ تاون نزیکە لە گواستنەوەی یێنس کایوستێ، یاریزانی ناپۆلی بە خواستن، ئەمەش دوای کشانەوەی برێنتفۆرد لە گفتوگۆکان – جیانلوکا دی مارزیۆ

تۆتنهام دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیکە ببێت – تێلێگراف

ریال سۆسیداد ئۆفەرێکی فەرمی ئارسیناڵی بۆ گواستنەوەی میکێل مێرینۆ رەتکردەوە – تایمز

وۆڵڤز چاوی لە گواستنەوەی یۆوان ویسا، هێرشبەری برێنتفۆردە – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button