ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانە کێشەی گەورە بۆ چێڵسی دروست دەکەن

ئامانجەکەی دەڕفێنن

Yariga App

یاریگا –

دوو یانە لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا کێشە بۆ چێڵسی دروست دەکەن و سامو ئۆمۆردیۆ دەکەنە ئامانج.

لەم هەفتەیە چێڵسی بۆ گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن، لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوت، یاریزانەکە گەشتی لەندەنی کرد و پشکنینی پزیشکرا بۆ کرا، بەڵام گرێبەستەکە شکستیهێنا و هێرشبەرەکەی رۆخی بلانکۆس گەڕایەوە مەدرید.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی ناپۆلی ئیتالی و لایپزیگی ئەڵمانی ئۆمۆرۆدیۆنیان کردووەتە ئەمانج و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

ناپۆلی بەفەرمی ئاشکرایکردووە ڤیکتۆر ئۆسیمین یانەکە جێدەهێڵێت، کۆنتیش هێرشبەرە ئیسپانییەکە وەک شوێنگرەوەی ڤیکتۆر سەیردەکات.

لایپزیگیش دوای دەستبەرداربوون لە دانی ئۆلمۆ بۆ بارسێلۆنا، خوازیارە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە لاوە ئیسپانییەکە واژۆ بکات و کەلێنی لەدەستدانی ئۆلمۆ پڕبکاتەوە.

ئۆمۆرۆدیۆن یەکێکە لەو یاریزانەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا و بەگوێرەی راپۆرتێکی ترانسفێر مارکێت کە مانگی نیسان/ئەپرێڵ بڵاویکردەوە، نرخی ئەو یاریزانە لە 20 ملیۆن یۆرۆوە بەرزبوو بووەوە بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ.

ناوبراو لە هاوینی 2023 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە گراناداوە پەیوەندی بە یانە مەدریدییەکە کرد، بەڵام تا ئێستا یاریی بۆ تیپی یەکەمی ئاتلێتیلۆ نەکردووە، وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئالاڤێس یاری دەکرد، لە 34 یاری خولی ئیسپانی توانی 8 گۆڵ و ئەسیستێك بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button