ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆمان لەنێوان بارسێلۆنا و پاریس یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

یانەیەکیان بێهیوای دەکات

Yariga App

یاریگا –

کینگسلی کۆمانی فەرەنسی و ئەستێرەی بایرن میونشن یانەی داهاتووی خۆی هەڵدەبژێرێت.

بایرن میونشن لەم هاوینە بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ مایکڵ ئۆلیسی ئەستێرەی پێشووی کریستاڵ پاڵاس واژۆکرد و زەنگی بەڕێکردنی کۆمانی لێدا.

رۆژنەمانووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای گرینگیپێدرانی لەلایەن بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی، کۆمان حەزدەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، لەسەرەتای هاوین پاریس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەگەڵ بایرن گفتوگۆی کردووە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی دیزیرێ دوێی فەرەنسی هەوڵەکانی پاریس بۆ گواستنەوەی کینگسلی دامرکاوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا بارسێلۆنا وەک بژاردەی سەرەکی دەمێنێتەوە، مانچێستەر سیتیش هێشتا گرنگی بە یاریزانەکە دەدات، بەڵام تا ئەم قۆناخە هەوڵەکانی جدی نین و تەنیا چاودێری دۆخەکە دەکات.

یاریزانەکەش فشار بۆ جێهێشتنی یانە باڤارییەکە ناکات، چوونکە مووچەکەی زۆرە و ساڵانە بە پاداشتەکانەوە نزیکەی 17 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

کۆمان لە هاوینی 2017 بەبڕی 21 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، ئێستا نرخی یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانەن 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بە درێسی پاریس، یوڤێ و میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 326 یاریی کردووە، 65 گۆڵی کردووە و 68 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، هەشت نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی سێریا ئەی، سێ نازناوی جامی ئەڵمانیا، نازناوێکی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی ئیتالیا، نازناوێکی سوپەری ئیتالیا، شەش نازناوی سوپەری ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی فەرەنساش بەشداری 57 یاریی کردووە، 8 گۆڵی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و نازناوێکی جامی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “نەیشنزلیگ”ـی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button