ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید گەورەترین ئۆفەری مێژووی رەتكردەوە

یەك ملیار یۆرۆیان رەتكردووەتەوە...

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەورەترین ئۆفەری مێژوو بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر رەتكردەوە.

ڤینیسیۆس لە هاوینی ساڵی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

گریبەستەكەی ڤینی لەگەڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی خۆسێ فلیكس دیاز لە رۆژنامەی ماركا، یانەی ئەهلی سعودی ئامادەیە هەموو شتێك لە پێناو گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر گەورەترین ئۆفەری گواستنەوەی یاریزانێكیان لە مێژووی تۆپی پێدا رەتكردەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەهلی ئۆفەرێكی بە بەهای 1 ملیار یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشكەشی ڤینیسیۆس جونیۆر كردووە.

هەروەها سەدان ملیۆن یۆرۆیان لە پێناو دەستبەرداربوون لە ڤینی پێشكەشی یانە شاهانەكە كردووە.

ماركا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر ئۆفەرەكەیان رەتكردووەتەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر

ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە 264 یاریدا كردووە و 83 گۆڵی كردووە و 75 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button