ئیتاڵیاگرنگترین

ڤاران لە یەکەم یاریی بە درێسی کۆمۆ تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا –

ڤاران لە یەکەم یاریی بە درێسی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی تووشی پێکان بوو، شەوێکی ناخۆشی بەڕێکرد و ماڵئاواییشیان لە جامی ئیتاڵیا کرد.

رافایل ڤاران بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید لە یەکەم یاریی بە درێسی کۆمۆی ئیتاڵی دوای 20 خولەک یاریکردن تووشی پێکان بوو، بەرگریکارە 31 ساڵانەکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەردەوام بێت.

ڤاران کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی کۆمۆی ئیتاڵییەوە کرد، لە یەکەم یاریی یانە نوێیەکەی بەرامبەر سامپدۆریا لە جامی ئیتاڵیا لە قۆناخی 64 بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

ڤاران لە رانی چەپی تووشی پێکانەکەی بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی پێکانەکەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button