ئیتاڵیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی ناپۆلی سەبارەت بە رۆیشتنی ئۆسیمین

Yariga App

یاریگا –

لێدوانێکی فەرمی لە ناپۆلیەوە کۆتایی بە چیرۆکی ڤیکتۆر ئۆسیمین و یانەکە دەهێنێ و ئەو بابەتە پشتڕاستدەکاتەوە.

ماوەیەکی زۆرە هەواڵەکان جیازا دێن لە بارەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە و وێستگەی داهاتووی، بەڵام کۆتا و بەهێزترین دەنگۆ ئەوەبوو کە چێڵسی و ناپۆلی لە گفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی و چەندیەتی گواستنەوەی ڤیکتۆر. وردەکارییەکەی لەم بابەتەدا بخوێنەوە:

ناپۆلی پێشنیازی نوێ بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین دەداتە چێڵسی

بنوێترین گۆڕانکاریی، لێدوانی جیۆڤانی مانای بەڕێوبەری ناپۆلییە کە فابریزۆ رۆمانۆیش بڵاویکردووەتەوە و دەڵێ

ئۆسیمین داوای رۆیشتنی لە یانەکە کردووە. دۆخەکە ڕوونە، پێشتریش دەرفەتی رۆیشتنی هەبوو لە هاوینی رابردوو. ڤیکتۆر دەیەێ بڕوات. با بزانین لەم 20 رۆژەی دێت چی دەبێت.

هێرشبەرە نەیجیریەکە زستانی رابردوو گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ناپۆلی واژۆکرد کە تا 2025 دەخایەنێت. لە رێککەوتنەکەدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 130 ملیۆن یۆرۆ جێگیرکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button