ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی دۆمینیك سۆلانكێ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی دۆمینیك سۆلانكی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بۆرنمس پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.

ماڵپەڕی فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە، بەفەرمی دۆمینیك سۆلانكێ هێرشبەری پێشووی بۆرنمس پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كرد.

یانە لەندەنیەكە بە شێوازێكی سەرنجڕاكێش گرێبەستی سۆلانكێیان راگەیاند.


تۆتنهام 55 ملیۆن پاوەند و 10 پارەی زیادکراویش بۆ گواستنەوەی سۆلانكێ بە بۆرنمس دەدات. گرێبەستی هێرشبەرە ئینگلیزەکە بۆ شەش وەرز و تا هاوینی 2030 دەبێت.

سۆلانکێ لە هاوینی 2019 بەبڕی 21.20 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 216 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵیشی دروستکردووە.

بە 65 ملیۆن پاوەند سۆلانكێ بوو بە گرانبەهاترین یاریزانی سپێرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button