ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ سۆلانکێ پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆلانکێی هێرشبەری یانەی بۆرنمس پەیوەندی بە تۆتنهامی لەندەنی بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بۆ گواستنەوەی دۆمینیک سۆلانکێ لەگەڵ بۆرنمس رێککەوت و هەمووشتێک کۆتایی هات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تۆتنهام 65 ملیۆن پاوەند و بڕێک پارەی زیادکراویش بە بۆرنمس دەدات. گرێبەستی هێرشبەرە ئینگلیزەکە بۆ شەش وەرز و تا هاوینی 2030 دەبێت.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە بۆ پشکنینەکانی پزیشکی گەشتی لەندەن دەکات و واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات.

سۆلانکێ لە هاوینی 2019 بەبڕی 21.20 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 216 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button