ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سزایەکی سەخت چاوەڕێی دیلیخت دەکات

Yariga App

یاریگا-

بە گوێرەی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی چاوەڕواندەکرێت دیلیختی هۆڵەندی سزا بدرێت.

ڕۆژی چوارشەممە لەكاتی چوونی بۆ ڕاهێنانەكان، دیلیختی بەرگریكاری یانەی بایرن میونشن خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تردا و ڕانەوەستاوە، ئێستاش پۆلیس بە ڕوداوەكەی زانیوە و لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە.

بە پێی هەمان سەرچاوە، ئەگەر هەیە دیلیخت ڕووبەڕووی زیندانیكردن بۆ سێ ساڵ ببێتەوە كە دواتر بە سزای دارایی دەتوانێت چارەسەری بكات.

دیلیخت لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد و لە دوو وەرزدا توانیویەتی دوو نازناو لەگەڵ باڤارییەکان بەدەست بێنێت کە گرنگرترینیان بۆندسلیگای وەرزی 2022-2023 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button