دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسا جێگرەوەی نیکۆ ویڵیامزی دۆزیوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا پلان بی کارا دەکەن لەباری شکستهێنانیان لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامز.

گۆڕانکارییەکان لە بارەی رازیکردنی ئەستێرە ئیسپانییەکەوە خێراتر دەبن و ئەم جارە باس لەوە دەکرێت بارسا جێگرەوەی دیاریکردووە.

سەرچاوە نزیکەکانی بلاوگرانا پشتبەست بە زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، یانە کەتەلۆنییەکە ئەگەر نەتوانن ویڵیامز بگوازنەوە ئەواو کینگسلی کومان لە بایرن میونشن جێگرەوی دەبێت.

هەمان سەرچاوەی ئەو زانیارییە باس لەوە دەکات ئەو یاریزانە فەڕەنسیە پێشکەشی بارسیۆلۆنا کراوە و خودی هانسی فلیکیش کە پێشتر راهێنەری بووە زۆری بەدڵە.

تا ئێستا یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە کومان بەشێوەی خواستن بگوازرێتەوە بارسا. پێشتریش دەنگۆ هەبوو بایرن بە خواستن بێت یان هەمیشەیی، ئەم هاوینە کومان بەڕێ بکەن.

کومان کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، وەرزی رابردوو دوای چەند جارێک پێکان لە تەنها 17 یاریی بۆندسلیگا بەشداریپێکرا توانی سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button