بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لوکاس دینێ رەتیدەکاتەوە و رۆژنامەنووسێکیش بە بەڵگەوە وێستەگەی داهاتووی یاریزانەکە دەسەلمێنێ

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆی رۆیشتنی لوکاس دینێ لە ئەستۆن ڤیلا لە سەرچاوە جیاوازەکاندا بڵاوبووەتەوە و خودی یاریزانەکەیش رەتیدەکاتەوە.

رۆژنامەنووس یاگیز سانبونچوگڵۆ زانیارییەکی بڵاوکردووەتەوە کە یانەی گالاتاسەرای نزیکە لە گواستنەوەی لوکاس دینێ، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە بە تویتێک وەڵامی داوەتەوە نووسیویەتی راست نییە.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەنگوباسەکە، ئەو رۆژنامەنووسە تورکیە بە پۆستکردنی بەڵگەی فەرمی ئۆفەرەکە وەڵامی یاریزانە 31 ساڵانەکەی داوەتەوە بەبێ ئەوەی جگە لە ستیکەرێک، هیچی دیکەی لەسەر بنووسێ.

وا دیارە چیتر ئەو یاریزانە لە پلانەکانی ئونای ئێمریدا نابێت، ئەگەرچی وەرزی رابردوو لە 33 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریپێکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button