بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارکۆ رۆیس بۆ خولی ئەمریکا

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ رۆیس ئەورووپای بەرەو ئەمریکا جێهێشت دوای ئەزموونێکی زۆری یاریکردن لە کیشوەری پیر.

رۆیس بە دیارترین یاریزانەکانی مێژووی بروسیا دۆرتمۆند دادەنرێت کە ماوەی 12 ساڵ بە دیاریکراوی لە 2012-2024 بۆ زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا یاریکرد و، یەکی مانگی حوزەیران/یۆنیۆ کۆتا یاریی خۆی بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدا لە فیناڵەکەی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ریاڵ مەدرید.

فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە مانگی رابردوو لۆس ئانجڵس گالاکسی لەگەڵ یاریزانە 35 ساڵانەکە ڕێککەوتنیان کردووە بۆ گواستنەوەی.

گرێبەستەکەی رۆیس لەگەڵ گالاکسی درێژخایەن نییە و تەنها تا زستانی 2025 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یاریزانە ئەڵمانیەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتی ئەمریکا دەکات بۆ پشکنینە پزیشکیەکانی و واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

رۆیس تەمەنی ئێستای 35 ساڵە، چوارەم یاریزانە زۆرترین یاریی بۆ دۆرتمۆند کردبێت. دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەشیەتی بە تۆمارکردنی 170 گۆڵ.

جگە لە گالاکسی، سعودیەکانیش بۆ رۆیس لەسەر هێڵ بوون، بەڵام دواجار ئەمریکای هەڵبژارد.

رۆیس لەنێوان دوو ئۆفەردا داماوە

بابەتی زیاتر

Back to top button